ھیچ رێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوە

  2024-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیانی یەک ملیار دۆلار لە عێراق دەدات و تا ئێستا هیچ پێشنیازێک لەلایەن هەردوو حکومەتەوە لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.




ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیانی یەک ملیار دۆلار لە عێراق دەدات، هەروەها پێشوازی لە هەر رێککەوتنێک دەکەن بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت.

ئەوەشی وتووە: هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.
 
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرای کرد: "هیچ پێشنیازێک لەلایەن هەردوو حکومەت هەرێمی کوردستان و عێراقەوە نەخراوەتەڕوو".


ڕیکلام