عەتوان عەتوانی: بەغدا راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکات

  2024-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ، بۆ مانگی ئادار پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بەبریارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی لەلایەن بانکە فیدراڵییەکانەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام بۆ مانگی ئادار حکومەتی هەرێم دەبێت پابەندبێت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بە گواستنەوەی مووچە بۆ سەر عێراق و دابەشکردنی لە ڕێگەی بانکی فیدڕاڵییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، مانگی داهاتوو خشتەکان بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە پابەندبوون بە هەموو ئەو بڕگانەی کە لە بودجەی ساڵی ڕابردوودا هاتووە سەبارەت بەو دامەزراندنانەی کە دەبێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی جێبەجێ بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی پارەی مووچە بۆ ھەرێم، بەبێ گوێدانە پابەندییەکانی هەرێم، دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دەبێت لە ڕێگەی کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە حکومییەکانی عێراق، بۆیە دەتوانین بڵێین پرسی مووچە یەکلای بووەتەوە.


ڕیکلام