ئەگەری هەیە دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت

  2024-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی ئەو لیستەی ئەمڕۆ ئامادەکراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی بەغدا بکرێت دەرماڵەی دەرماڵەی مامۆستایان دەبڕدرێت کە بڕەکەی ١٥٠ هەزار دینارە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردوە، خشتەکە بەسەرپەرشتی چاودێری دارایی عێراق، ئامادەکراوەو شوێنێک بۆ ئەو دەرماڵە (١٥٠) هەزاریەی مامۆستایان نیە بۆیە بە دەرماڵەی تایبەت نوسراوەو لە بەغداد ئەو دەرماڵەیە نیە، لە داهاتوودا ئەگەری بڕینی هەیە.

بەپێیی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەو خشتەیەی درووستکراوە و ئامادەکراوە بە چاودێری چاودێری دارایی عێراقەو دەبێت ھاوتا بێت لەگەڵ ئەوان، لەو خشتەیەی ئەوان شوێنێکی تیا نیە بەناوی دەرماڵەی (١٥٠) ھەزار دیناری مامۆستایان، لەبەر ئەوەی ئەو دەرماڵەیە لە عێراقدا نیە لە خشتەی ئامادەکراودا وەک (دەرماڵەی تایبەت) نوسیومانەو جێگەمان کردووەتەوە، بۆیە زەمانەتی نیە ئەو دەرماڵەیە بمێنێت ئەگەر لیستەکە بچێتە سەر بەغداد، ئەو (١٥٠) ھەزارەی مامۆستایان بۆ نزیکەی (١٦٠) ھەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەیەو نزیکەی (٢٤) ملیار دینارە، ئەو دەرماڵەیە لە ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک کراوە.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (٣٢) وەزارەت و دەستە پێکهاتووەو بۆیە (٣٢) لیست ئامادەکراوەو دواتر یەکدەخرێت و دەبێتە یەک لیست و دەنێردرێت بۆ بەغداد.

 لە ھەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٥) پلەبەندی موچە رێکخراوە، بەڵام لە عێراق بە یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ رێکخراوە.


ڕیکلام