ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دیاری كرد و رایگهیاند، "ههر دهسهڵاتێك بڕیارهكانی دادگای فیدراڵی جێبهجێ نهكات دهستوری پێشێل كردووه".
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە 23/11/2022 دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە کە تائێستا کاری پێ دەکرێت، دادگا بڕیاریدا هەرێم یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کار پێ بکات، تاکو موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێ (کەمترین موچە تێیدا 500 هەزار دینارە).
ئاماژەی بەوەشکردوە،بۆ بەدواداچون لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، بەنوسراوی ژمارە (703/د) لە (2/2/2024) سکاڵای خانەنشینانی گەیاندووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی ئەوەی كە ئایا هەر کەس و دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات ڕێکاری یاسایی چی دەبێت بەرامبەری؟
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە وەڵامدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، هەر دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات دەستوری پێشێل کردوە و زەرەرمەندە لە جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگا، ئەویش بەپێی یاسای (جێبەجێکردن)ی ژمارە 45ی ساڵی 1980ی هەموارکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەشی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات لەلایەن ئەوەی زیانی بەرکەوتووە لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری هەیە بەپێی یاسای (اصول المحاكمات الجزائية) ژمارە (22)ی ساڵی 1971 (إجرائيا) و مادەی (329/2) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969).