نەرمین مەعروف: لەم چەند ڕۆژەدا بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

  2024-03-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕایدەگەیەنێت: وردبینی لیستی مووچە تەواو بووە و ئەم هەفتەیە بەغدا پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکات .

د.نەرمین مەعروف ، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دوای تەواوکردنی وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت .
 
لەبارەی دابەشکردنی مووچە لەڕێی بانکەکانەوە ، د.نەرمین مەعروف باسیلەوەکرد ، وەزارەتی دارایی عێراق سود لە بایۆمەتری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەردەگرێت .


ڕیکلام