ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لیستی موچەی هەرێم بەبێ کەموکورتی گەیشتووەتە بەغدا و دوای وردبینیکردنی دەست بە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی بڵاویکردەوە، لە بەدواداچوونی بەردوامم بۆ پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٣/١٠ پەیوەندیمکرد بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە، پێیان راگەیاندم کە لیستی موچەی هەرێم زۆر بەباشی ئامادەکراوە وەک ئەو خشتەیەی داواکرابوو.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: دوای تەواوبوونی ووردبینی دەستدەکەن بە خەرجکردنی موچە بەلام هەر توێژەو بەجیا، واتا فەرمانبەران ، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.