ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆشداریى بهتوركیا دهداتو ڕایدەگەیەنێت: داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی عێراق قبوڵکراو نییە و ڕێگە بە هیچ ئۆپەراسیۆنێک نادەین لە خاکەکەماندا.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتەکەی سودانی ڕێکاری پێویستو یەکلاکەرەوەی گرتوەتەبەر لەسەر سنورەکانی عێراقو تورکیا، بۆیە داگیرکاری تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق قبوڵکراو نییەو ھیچ بەھانەیەکی نییە.
قاسم ئهعرهجى ئهوهشى وتووه: لهئێستادا عێراق خۆی دەتوانێت ڕوبەڕوی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە لەسەر سنورەکان، بۆیه ڕێگه بههیچ داگیركاریهك نادهی".
ئەوەشی خستوەتەروو، عێراق لەگەڵ تورکیا چەند دۆسێیەیەکی ھاوبەشیان ھەیە، بەڵام لەدوایین سەردانی وەفدی عێراقییدا، لایەنی تورکی ھەڵوێستی ئەرێنییان ھەبوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.