ئەلینا رۆمانۆسکی: بەهۆی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق سەدان پرۆژە و هەلی کار فەراهەمکراوە

  2024-03-14  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە دوو ٢٠ ساڵی رابردوودا ئەمریکا ١٤.٥ هاوکاری عێراقی کردوە و بووەتە هۆی کردنەوەی سەدان پڕۆژەو ڕەخساندنی هەزاران هەلیکار.

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە وتارێکدا کە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە داهاتووی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوخاکی عێراق دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دوو ٢٠ ساڵی رابردوودا ئەمریکا بە بەهای ١١ ملیار دۆلار هاوکاری تایبەت بە گەشەپێدانی کۆمەڵگەیی و بە بەهای ٣.٥ ملیار دۆلاریش هاوکاری بۆ بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق خەرجکردووە.

باسیلەوەشکردووە، بەهۆی یارمەتییەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراقییەکان، سەدان پرۆژەی نوێ و هەزار ھەلی کار فەراهەمکراوە، ١٥٠ قوتابخانە،٢٥ بنکەی چاودێریی تەندروستی و ١٣٠ پرۆژەی ئاو جێبەجێکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتۆن خواستی ئەوەی هەیە حکومەتی عێراق بتوانێت لێپرسراویەتی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری و بەرگریکردن لە خاکەکەی جێبەجێبکات و رۆڵیشی هەبێت لە ئاسایشی ناوچەکەدا. 

رۆمانۆسکی جەختیشدەکاتەوە، پێویستە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و بەغداد تەنها لە بواری ئەمنیدا نەبێت و بوارەکانی ئابوری، کلتوری و زانستیش بگرێتەوە.


ڕیکلام