ژمارهیهك سهركردهى دیارى سوننى وازیان لههاوپهیمانى (سیاده و عهزم) هێناو ڕایانگەیاند: قهوارهیهكى نوێمان پێكهێناوه بە ناوی ئەلسەدارە و درێژه بهكارى سیاسیی خۆمان دهدهین.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى عێراقى بڵاویكردوهتهوه، ههریهك له(مەحمود مەشهەدانی، تەڵاڵ ئەلزوبەعی لەهاوپەیمانیی سیادەو خالید ئەلعوبەیدیو محەممەد نوری عبدەربە لەهاوپەیمانیی عەزمو کەسایەتیی سیاسی شێخ فارس ئەلفارس) جیابونهوهى خۆیان لهو هاوپهیمانێتیانهیان ڕاگهیاندوه كه هاوپەیمانیی (عەزمو سیادە) گەورەترین قەوارەی سوننییەو خەمیس خەنجەر سەرکردایەتی دەکاتو 63 کورسییان لەپهرلهمانى عێراق ههیه.
دواى جیابونهوهیان ئهو پێنج سهركردهیهى سوننهكان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوكردۆتهوهو ئاشكرایانكردوه، هاوپەیمانێتییەکى نوێیان بەناوی (ئەلسەدارە) ڕاگەیاندوه.
باسیان لهوهشكردوه، بەهۆی سوربونمان لەهەستی نیشتیمانپەروەریمانو لەژێر ڕۆشنایی وەڵامدانەوەی داواکاری گەلی عێراق بۆ بەدەنگەوەهاتنی پێداویستیی گەلەکەمان، بەدیهێنانی نوێنەرایەتییەکو هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لەدروستکردنی بڕیاری سیاسیدا هاوپەیمانێتی (ئەلسەدارە)ی سیاسیی پەرلەمانیی نوێ ڕادەگەیەنین.
ئهوهش هاتوه، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانو قەوارە پەرلەمانییەکان بەبێ جیاوازی، گفتوگۆ ئەنجامدەدەین دەربارەی پێکهێنانی حکومەتێک کە لەپێش هەموو شتێکەوە ڕەچاوی داواکاریی ڕەوای گەلەکەمان بکات.