بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هاووڵاتیانی چەند گوندێک ئاگادار دەکاتەوە کە هەر ماڵێک پێوەری کارەبای نەبێت کارەباکەی دەبڕن.
لە بڵاوکراوەیەکدا،بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی -رۆژئاوا، دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەکەونە سنوری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تائێستا هاوبەشی کارەبای نیە سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەست پێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.گوندەکانیش ئەم گوندانەن: (خێوەتە – کانی بەردینە – کانی پیرە – کانی حەمە – تووەسپی خوارو – فەیاڵ – کانی گۆران – هەنارانی خوارو – کارێز کڵاو – چاڵگە – قۆڵ قوڵە – بیرکە – هەنارانی سەرو – سماقە – قادر ئاوا ).
جەختیش دەکاتەوە ، لەئیستادا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاوڵاتیەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.