فازڵ نەبی: بەغدا تەنها بیانوو دەگرێت و ئامانجی لاوازکردنی قەوارەی سیاسی هەرێمە

  2024-03-15  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: هەرێمی کوردستان هەموو مەرجێکی بەغدای قبوڵکردوە و بەغدا تەنھا بیانوو دەگرێت بۆئەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم لاوازبکات.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند: ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بوو، لەبارەی ناردنی لیستی مووچە ئەنجامیدا بەغدا پلانی هەیە بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکات و کار بۆ لاوازکردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات.

وتیشی: چاوەڕواندەکرێت، لەماوەی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی ١٠٠ ملیار دیناری دیکە بخاتەسەر هەژماری وەرزارەتی دارایی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام ئەگەر بۆ مانگی سێ دەست نەکرێت بە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران، ئەوە چاوەڕوان ناکرێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆ هەیە ئەو بانکانەی کە (هەژماری من)ی لێکراوەتەوە، چونکە بانکی ناسراون سودی لێوەربگیرێت و ئەو فەرمانبەرانەی لەو بانکانە هەژمارییان بۆ کراوەتەوە مووچەیان پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق نەهاتوەتە ژێر باری ئەو بڕیارە.


ڕیکلام