وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەردەوامین لەکارەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەستەم نییە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لیژنە تەکنیکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بەردەوامن لەکارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، لەنێویشیاندا کێشەی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم قورس نییە و ئەو وڵاتە پێی راگەیاندوون، کە بۆرییەکانیان ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.