وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەباس فەتلاوی گەیشتە هەولێر بۆ ئاگاداربون لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، وەفدەکەی کۆمسیۆن کە لەلایەن عەباس فەتلاوی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەوە سەرۆکایەتی کراوە لەگەڵ لێپرسراوانی بەشەکانی نوسینگەی هەڵبژاردنی هەولێر کۆبوەتەوەو بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکارو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەکۆبوونەوەکەدا پشتگیریی فەرمانگەی هەڵبژاردن دوپاتکرایەوە لەڕێگەی لیژنە لۆجستیو ئیدارییو هونەرییەکانەوە بەمەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەفدەکە سەردانی کۆگاکانی نوسینگەی هەولێرو نوسینگەی دەستەی هەڵبژاردنیان کرد بۆ ئاگاداربون لەچۆنێتی بەڕێوەچونی کارەکان.