لە پێناو بێبەشنەکردنی عومرەکاران وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە داوا دەکات لە مانگی رەمەزاندا تەنها یەک عومرە ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە عومرەکاران دەکەن، لە مانگی رەمەزاندا تەنها یەک عومرە ئەنجام بدەن، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ عومرەکارنی تر.
بە پێی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی حەجی سعودیە، کاتێک لە سەکۆی ئەلیکترۆنی نسک داوای مۆڵەتی ئەنجامدانی عومرەی دووەم دەکەن، نامەیەکت ئاڕاستە دەکرێت کە تێیدا نوسراوە، مۆڵەت بەخشین شکستی هێنا، لە پێناو عومرەکارانی تر، ناتوانرێت لە رەمەزاندا زیاتر لە عومرەیەک ئەنجام بدرێت.