عەلی عەباس: لە مانگی تەمموزەوە پشتیوانیەکانمان بۆ کەمپی ئاوارەکان دەوەستێنین

  2024-03-18  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە مانگی تەمموزەوە هەموو جۆرە پشتیوانیەک بۆ کەمپی ئاوارەکان بوەستێنێت.

عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەیاند: لە ٣٠ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ پشتیوانی حکومەتی عێراقی بۆ کەمپی ئاوارەکان دەوەستێت، بڕی ئەو چوار ملیۆن دینارەشی کە هەر بۆ خێزانێکی ئاوارە لە ئەگەری گەڕانەوەی دابینکراوە، رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەلێک لەبەردەم خێزانە ئاوارەکان هەیە کە ئەو بڕە پارەیە وەربگرن و بگەرێنەوە بۆ ناوچەکانیان، یاخود بچنە دەرەوەی کەمپەکان، ئەو بڕە پارەیەش تەواوی ئەو ئاوارانە دەگرێتەوە کە لەم دواییانە دێنە دەرەوەی کەمپەکان، جا کەمپەکانی پارێزگای نینەوا بێت یان کەمپەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و سلێمانی.


ڕیکلام