لەئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی دووەمین بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت

  2024-03-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت: ماددە خۆراکیەکانیان رادەستی کۆگاکان کردووە و لەئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی دووەمین بەشەخۆراکی مانگانە و مانگی رەمەزان دەکەن.

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی وەزیری بازرگانی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە بەغداد و پارێزگاکانی تر ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە و ماددە خۆراکیەکانیان رادەستی کۆگاکان کردووە و بریکارەکانیش پشکەکانیان وەرگرتووە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای لە هاووڵاتییان کردوە سەردانی بریکارەکانیان بکەن لە ناوچەکانیان بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان. 

دەشڵێت: هێڵی گەرمی فەرمانگەی چاودێری و کاروباری هاووڵاتییان چالاک کراوە لە کاتی بوونی هەر سکاڵایەک و سەرپێچیەک هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن. 

هاوکات، ریاز موسەوی، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: شەوی رابردوو رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر بۆ پاراستنی کۆگاکان لە باران و لافاو.


ڕیکلام