یەکێتی وەک یەکەمین لایەنی سیاسی کوردی دوو پۆستی پارێزگای نەینەوای وەرگرت

  2024-03-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەردوو پۆستی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە پارێزگای نەینەوا درا بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

هەریەکە لە محمەد جاسم کاکەیی وەک سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و وسام سالم سەلیم وەک سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەستنیشانکران، کە هەردووکیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکەن لە فراکسۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان . 

ئەمە لە کاتیکدایە بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی ئەم ئەنجومەنە سەرۆکایەتی ئەم لیژنانە بدرێتە کورد لە نێویشیاندا یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان وەک یەکەمین لایەنی سیاسی کوردی.


ڕیکلام