سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پێویستە ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت، چونکە پرۆسەی بە بانکیکردن کاتی پێویستە.
جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی کێشەی هونەرییەوە دروستکردنی هەژماری بانکییان دوادەکەوێت، دەتوانن بە کاش موچەکانیان وەربگرن، چونکە بەگوێرەی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێوشوێنەکانی پرۆسەی بەبانکیکردن کاتی پێویستە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت تاوەکو پرۆسەی بەبانکیکردن جێبەجێدەکرێت.
دەشڵێت: لەپەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی ڕێگرییەکانی بەردەم بڕیارەکە.