سودانی: هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزراگرتنی بەها هاوبەشەکان

  2024-03-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکوەزیرانی عیراق پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان بۆ بنیادنانی داهاتویەکی گەش.

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عیراق و هەموو عیراقی بەڕێزمان دەکەم بۆ ئەو هیوا و خۆشییەی کە ئەم رۆژە مەزنە هەڵیدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش.

راشیگەیاندووە، بەردەوامن لە کارکردن و بوونیادنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی گەلی عیراق، لەبەر رۆشنایی بەرنامەی حکومەت، کە گوزارشت لە خواست و پێداویستییەکانیان دەکات.

سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە، هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزراگرتنی بەهاکانی هاوبەشی و هاوچارەنووسی و ئەو داهاتووەی پێکەوە بونیادی دەنێن.


ڕیکلام