چوارچێوەی هەماهەنگ: پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕێزگرتنە لە دەسەڵاتی دەستوری دادوەری

  2024-03-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت: پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕیزگرتنە لە دەسەڵاتی دەستوری دادوەری و داوا لە هەموو هێزەکان دەکەین پابەندبن بە هەمان ڕێوشوێنەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا،چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە لایەنێکی سەرەکی پێکهێنەری حکومەتی عێراق بڵاویانکردەوە، جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و چەسپاندنی هیچ دەسەڵاتێک بەسەر ئەوی دیکەدا بۆ پاراستنی هاوسەنگی دەستووری لە بڕیاردان و جێبەجێکردن و میکانیزمەکانی کۆنترۆڵکردن.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، چوارچێوەی هەماهەنگیی بە ڕێز و پێزانینەوە دەڕوانێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی و دادوەر جاسم ئەمیری سەرۆکی دادگا و دووپاتی دەکاتەوە، کە ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا دەگرێت و بە کەم هەڵسەنگاندنیان ناکات و داوا لە هەموو هێزەکان دەکات پابەندبن بە هەمان ڕێوشوێنەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی هەموو هێزەکانی بۆ بڕیارەکانی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی بیردەخاتەوە و دەڵێت: هەرچەندە هەندێکیان لە بەرژەوەندی ئەودا نین، بەڵام پابەندبوونەکە لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی دەستووری دادوەریدا ھاتووە.


ڕیکلام