" ئەو لایەنانەی دادگای فیدراڵیان بەنادەستوریی دانا لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت"

  2024-03-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شرۆڤەکارێکی سیاسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو لایەنانەدا دەکرێت کە دادگای فیدراڵیان بەنادەستوریی دانا لە ڕێگەی ھێرشی میدیا ناوخۆیی‌و دەرەکیانەیەوە.

حەیدەر موسەوی شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقیی ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی ھەڵوێستی یاسایی لەدژی ھەموو ئەو لایەنانە دەردەکات کە لەماوەی پێشوو و ئێستادا ھێرشیانکردوەتەسەری.

ئەو چاودێرە دەشڵێت: بێدەنگی دادگای فیدراڵی لەبەرامبەر ئەو ھێرشە میدیاییە سیاسییە وەک خاڵێکی لاواز بۆی ھەژماردەکرێت.

ئەوەشی وتوە: ھەموو ئەو لایەنانەی دادگای فیدراڵیی بەنادەستوریی وەسفدەکەن، لێپرسینەوەی یاسایییان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پابەندکەرو یەکلاکەرەوەن لەسەر سێ دەسەڵاتەکان‌و سەرجەم ھێزە سیاسییەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەپێویستی وەڵامدانەوەی یاسایی لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە لەدژی ھەموو ئەو لایەنانە کردوە کە بڕیارەکانی دادگاکە دەخەنە ژێر پرسیارەوە، دەشڵێت:"ھەموو ئەو تۆمەت‌و پڕوپاگەندانەی کراون پێچەوانەی بڕگە یاسایی‌و دەستورییەکانن".

بەوتەی موسەوی، "دادگای فیدراڵیی ھەڵوێستی یاسایی دژ بەھەموو ئەو لایەنانە دەنوێنێت کە لەئێستاو ڕابردوشدا ھێرشیانکردۆتە سەر یان لەداھاتودا ھێرشیدەکەنەسەر".
 


ڕیکلام