سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەرکرا

  2024-03-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای دەستگیرکردنی دەستەی دەستپاکی عێراق بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق راگەیاند.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ، بە غیابی بریاری زیندانیکردنی (مەشرق  عەباس ناجی) راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی پێشوو بۆ ماوەی ساڵێک دەرکردووە، بەھۆی ئەوەی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی رەتکردووەتەوە.

ھاوکات بەشی یاسایی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دادگا دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکانی دۆسیەکە، بڕیاریدا بە غیابی سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێندرێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە دەستەی دەستپاکی لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی رابردوو رایگەیاندبوو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی پێشوو دەرچووە.
 


ڕیکلام