بڕیارە سبەینێ وەفدێکی دەستەی دامەزرێنەری پرۆژەی هەژماری من سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆببنەوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە: بڕیارە سبەینێ وەفدێک لە دەستەی بەڕێوەبەرانی (هەژماری من) سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لێپرسراوانی بانکی ناوەندی کۆدەبنەوە
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لەو سەردانە، بۆگفتوگۆکردن و دروستکردنی لێکتێگەیشتنە، بۆ بە نیشتیمانیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە رێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، وەفدێکی دیکەی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی هەمیشەیی پرسی مووچە و خەرجکردنی بوودجەی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە.