وەزارەتی ناوخۆی عێراق یاری پەبجی و بلو وەیڵ قەدەغە دەکات

  2024-03-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی بردنەدەرەوەی سامانی نەتەوەیی چەند یاریەکی ئەلکترۆنی قەدەغە دەکەین بە تایەبەتی پەبجی و بلو وەیڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: بڕیاریانداوە ژمارەیەک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان قەدەغە بکەن بەتایبەت 'پەبجی و بلو وەیڵ'.

وتیشی، ئەو یارییە ئەلکترۆنییانە ھۆکارن بۆ سپیکردنەوە و بردنەدەرەوەی سامانی نەتەوەیی و بڵاوکردنەوەی بیری توندوتیژی ھەربۆیە پێویستە قەدەغە بکرێن.

ھاوکات، رۆژی ٣٠ـی مانگی یەکی ئەمساڵ مەنسور عەلی بەرپرسی لیژنەی تۆماری یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند رووداوێکی توندوتیژی کۆمەڵایەتی تۆمارکرا کە لەسەر یارییە ئەلیکترۆنییەکان و بەتایبەتیش یاری پەبجی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ئەو یارییە لە عێراق و ھەندێک لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان کارییگەرییەکی نەرێنییان خستووەتە سەر ھەڵسوکەوتی گەنجان و بەتایبەت منداڵان.

لە سەرەتای ئەمساڵیشدا، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی رایگەیاند، بەکارھێنەرانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق لەرووی خەرجکردنی پارەوە لە ریزبەندی سێیەمی وڵاتانی عەرەبیدان، بەوپێیەی لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا، نزیکەی ٩٠ ملیۆن دۆلاریان لە یاریە ئەلیکترۆنییەکاندا خەرج کردووە


ڕیکلام