وەزارەتی دارایی داوای لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات

  2024-03-25  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێک داوای لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تیایدا ھاتوە، لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی (ئازار/٣)ی ٢٠٢٤، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا دیاری کرابێت، لە کاتی گونجاودا ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ، دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سکاڵای راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆتا دانیشتنیشیدا سەبارەت بەو پرسە، دادگاکە رایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی ئەواندا نییە و بڕیاری رەتکردنەوەی سکاڵاکە درا.