ناوەرۆکى کۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى عێراق و ئێران لە بەغدا راگەیەندرا

  2020-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوەوە، دواتر ناوەرۆکى کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو، جەختیان لە بەردەوامى پەیوەندیەکانى نێوان ئێران و عێراق کردەوە.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆیان لەبارەى چەند پرسێکى گرنگ و هاوبەش کرد و باسیان  لەبەردەوامى ئاڵوگۆڕى بازرگانى کردووە.

 وتیشى، محەمەد جەواد هەر ئەمڕۆ سەردانى هەرێم دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێم کۆدەبێتەوە.

لاى خۆشیەوە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەى بەوەکرد، عێراق رۆڵێکى کاریگەرى لىەناوچەکە هەیە و هیچ شتێک کاریگەرى لەسەر پەیوەندیەکانى ئێران و عێراق نابێتقەبارەى بازرگانیان لەگەڵ عێراق زیاد دەکەن. وتیشى، هەوڵە تیرۆرستیەکانى ئەمریکا بە شەهیدکردنى قاسم سولەیمانى لە بەغدا دەستدرێژى بوو بۆسەر سەروەرى عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و لەلایەن  فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پیشوازیلێکرا و بریارە هەر ئەمڕۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق ئەنجام بدات و دواتر بەسەردانێک بگاتە هەرێمى کوردستان.



ڕیکلام