دادگای تاوانەکانی عێراق بڕیاریدا بە ئازادکردنی ئەحمەد حەمداوی

  2024-03-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرباری سەپاندنی سزای لەسێدارەدان دادگای تاوانەکانی بەغداد بڕیاری ئازادکردنی بۆ بکوژی هیشام هاشمی چاودێری سیاسی دەرکرد و سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە.

لێپرسراوانی دادوەری رایگەیاند: دادگای تاوانەکانی عێراق بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئەحمەد حەمداوی دەرکردووە، کە ئەفسەرێکی پۆلیسە و تاوانبار کرابوو بە کوشتنی هیشام هاشمی چاودێری سیاسی و لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

یەکێک لەو پارێزەرانەی ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بووە رایگەیاندووە: دادگا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئاڕاستەی بکوژ کرابوون، بە پاساوی ئەوەی بنەمای یاساییان نییە و دانپێدانانەکانی پێشووش بەڵگەی سەلمێنەر نین.

هیشام هاشمی چاودێری سیاسی و لێکۆڵەر لە رۆژی ٦ی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد کوژرا، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعش، هاشمی لە نوسین و کارەکانیدا باسی ئەو گروپانەی دەکرد کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە دژیان قسەی دەکرد.


ڕیکلام