بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی پێنج فەرمانبەر دەستگیرکران

  2024-03-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پێنج فەرمانبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک جێبەجێکردووە، کە تۆمەتبارن بە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوتووە پێنج فەرمانبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک هەڵساون بە گۆڕینی تاوەرەکانی کارەبا و گۆڕینی بەستونی تۆڕدار کە ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانەو هۆکارێکە بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی.

هاوکات ھەر لەکەرکوک بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، گەندەڵییەکی دیکە لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ ئاشکراکراوە کە تێچوەکەی چوار ملیار دینارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گەندەڵیەکە لە هێڵی ئاوەڕۆیە کە لە فولکەی عەرەفەوە دەستپێدەکات بۆ گەڕەکی عەمەل شەعبی و لەلایەن دوو کۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێکراوە بەتێچووی چوار ملیار دینار و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە پرۆژەکە کەموکوڕی زۆری تێداکراوەو بێ کوالێتییە.

هاوکات لە شارەوانی کەرکوکیش کەسێک دەستگیرکراوە کە هەوڵیداوە پارچە زەوییەک بە بێ ئامادەبوونی خاوەنەکەی بەناوی هاوڵاتییەکەوە بکات.


ڕیکلام