ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات فڕۆکەی ڕافالی فەڕەنسی نەکڕێت

  2024-03-27  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاشکراکردوە، واشنتۆن داوای لەمحەمەد شیاع سودانی کردوە، وەزیری بەرگریی ڕەوانەی فەرەنسا نەکات بۆ تەواکردنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی ڕافالی فەڕەنسی.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی وتویەتی: واشنتۆن بەهەموو شێوەیەک هەوڵیدا ئەو گرێبەستە هەڵبوەشێنێتەوە کە عێراق لەڕێگه‌یەوە دەیەوێت پەرە بەسیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکەی بدات، ئەو  هەوڵەی ئەمریکاش بەشێکە لەسیاسەتی سەپاندنی هەژمون کە ئەمریکا دژ بەعێراق بەکاریدەهێنێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردوە، واشنتۆن لەچەندین بۆنەدا ڕێگریی لەعێراق کردوە گرێبەستی کڕینی چەک‌و فڕۆکەی سەربازیی واژۆبکات، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات.

ڕونیشیکردۆتەوە، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا پێیوایە تەواوکردنی ئەو گرێبەستە سەربازییانە گورزێکی کوشندە لەهەژمونی لەعێراق دەدات.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمریکا داوای لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کردوە، وەزیری بەرگریی ڕەوانەی فەرەنسا نەکات بۆ تەواوکردنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی ڕافالی جەنگی، ئەوەش لەکاتێکدا لەماوەی ڕابردودا لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، واشنتۆن نەوەک سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بەعێراق نەفرۆشتوە، بەڵکو ڕێگرییشی کردوە ئەو سیستەمە لەوڵاتانی تر بکرێت.


ڕیکلام