ئەمڕۆ عێراق تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێم دەنێرێت

  2024-03-28  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ عێراق تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێم بنێرێت و هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاند: لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ئامادەیە و بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچەکە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، چاودێری دارایی هەرێم، وردبینی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان کردووە و پێشکەشی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە، چاوەڕوانیشدەکرێت، ئەمڕۆ عێراق تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێم بنێرێت.

دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت، لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی دوو هەفتەیە ٦٠٨ ملیار دیناری رەوانەی ھەرێم کردبوو، بەڵام بەبیانووی کورتھێنان، حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەکەی راگرتبوو.


ڕیکلام