"ئەگەر درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان سودی هەبێت وەکو یەکێتی لەگەڵیداین"

  2024-03-28  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە لایەنێکی سیاسی داوای درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی کردوە، بەڵام وەکو یەکێتی لەگەڵیداین بەمەرجێ سوودی هەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە یارمەتی ئامادەبوونی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەدات بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، یەکێتیی پێی باشەو دژی ئەم درێژکردنەوەیە نابێت. 

وتیشی: یەکێتیی لە رۆژی ٢٢ی مانگەوە لیستی کاندیدەکانی ئامادەیە، رۆژی ٢٨ی مانگیش هەر ئامادەبوو، بۆ رۆژی یەکشەممەش (واتا ٣١ مانگ کە دواین وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانە) هەر ئامادەیە. 

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا یەکێتیی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان نەکردووە و من لە دوێنێوە ئەزانم کە لایەنێکی سیاسی داوایەکی هەیە بۆ ئەوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان بۆ چوار رۆژ دوابخرێت.


ڕیکلام