لە کەرکوک ژمارەیەک بڕیارى نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوە درا

  2020-07-19  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شانەی قەیرانەکانی کەرکوک ژمارەیەک بڕیارى نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوەدەرکرد و بەپێى بریارەکانیش لەکاژمێر پێنجى بەیانی بۆ کاژمێر نۆى شەو قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لە کۆبوونەوەى خۆیدا بریاریدا لەکاژمێر پێنجى  بەیانی بۆ کاژمێر نۆى شەو قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت، سزای ئەو کەسانە دەدرێت کەسەرپێچی دەکەن .

بەپێى بڕیارەنوێەکانى شانەى قەیرانى کەرکوک،  دەوامی رۆژانەی فەرمانگە حکومییەکان لەکاژمێر ۸:٠٠ی بەیانی تاوەکو کاژمێر ۱:٠٠ی دوای نیوەرۆ بەڕێژەی ۲۵% دەبێت جگە لەڕۆژانی پێنج شەممە وهەینی وشەممە، هاوکات ڕۆژانی پێنج شەممە وهەینی وشەممە قەدەغەی هاتووجۆی گشتی ۲٤ کاژمێری جێبەجێ دەکرێت .

لە بریارەکاندا هاتووە، سەرجەم دەروزەکانی کەرکوکـ بەڕوی پارێزگاکانی دیکەدا بە داخراوی دەمێننەوە، بڕیاری کردنەوەی سەرجەم نۆرینگە پزیشکییەکان درا بەمەرجی جێ بەجێکردنی ڕێنمایە تەندروستییەکان.



ڕیکلام