ئەنجومەنی وەزیران دەنگۆی پێدانی جەژنانە بە فەرمانبەر و خانەنشینان ڕەتدەکاتەوە

  2024-03-29  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەژنانە نادات بە فەرمانبەر و خانەنشینان و دەڵێت: جەژنانە پێویستی بە تەرخانکردنی بودجەیە.

سەرچاوەیەک لەناو ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیاندووە: تائێستا هیچ ئاڕاستەیەک لەناو حکومەتدا نییە بۆئەوەی جەژنانە بەبەشێک لە فەرمانبەرانی پلە نزم و خانەشینان بدرێت، بەوپێیەی ئەو بابەتە پێویستیی بە تەرخانکردنی دارایی گەورە  هەیە.

هەروەک وتویەتی: جەژنانەکە هەرچەندە کەمیش بێت، ئەوە هێشتا پێویستی بە تەرخانکردنی بڕێکی زۆری پارە هەیە، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و خانەشینان لە پلە نزمەکانن.

جەختیشی کردۆتەوە، هێشتا بیرۆکەی پێدانی جەژنانە بەهیچ شێوەیەک نەخراوەتە ڕوو، بەشێوەیەک لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا بابەتەکە باس نەکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەت لەماوەی مانگی رەمەزاندا لەڕێگای راگرتنی لێبڕینی سلفە و قەرزەکان پاڵپشتیی فەرمانبەران و خانەنشینانی کردووە.

لەماوەی رابردوودا، لەلایەن ژمارەیەک لە پەڕلەمانتارانەوە داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرابوو کە بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بڕی ١٠٠ هەزار دینار بە فەرمانبەران و خانەنشینانی پلە نزم بدرێت.


ڕیکلام