وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەمواری یاسای بودجە پەسەند دەکرێت و مووچەی مووچەخۆران بە بڕی ٦٩ ترلیۆن دینار جێگیرکراوە و مووچە تێیدا بەتەواوی پارێزراوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عێراق لەماوەی تەنها دووهەفتەدا هەمواری یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پەسەند دەکات لەگەڵ ئەوەشدا لەهەمواری یاساکەدا مووچەی بەتەواوەتی تێیدا پاڕێزراوە و مووچەی مووچەخۆران بە ٦٩ ترلیۆن دینار جێگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پارەدارکردنی پارێزگاکانی عێراق لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە پەسەند دەکرێت، جگەلەوەش جموجوڵێکی باشی کۆمپانیا عەرەبی و بیانیەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق هەیە.
ووتیشی: پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامە و بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکی لە عێراق هەنگاو دەنێن.