ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی دێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بکرێت.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی (هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگاکان و سەرۆکایەتیی هەرێم) دابەشدەکرێت و، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دێت.
پەیوەست بە مووچەی مانگی ئازار، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەردانی بەغدادیان کرد.