دەزگای ئاسایشی هەرێم: دەست بەسەر كارگەیەكی پێكەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو بڕاوەدا گیرا

  2024-06-13  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دەست بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە گیرا و 10 تۆمەتباریش دەستگیرکران.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد، لەچالاکییەکەدا ڕۆژی 2024/6/2 بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی ( چیمەن )ی نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە، کە (17) ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغیبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران.

باس لەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (240)لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 


ڕیکلام