لە وەڵاتی دانیمارک هێرش دەکرێتە سەر ماڵی دکتۆر بەختیار ئەمین بارام و کەرەستەی ماڵەکەی دەدزن و لە کامێرای چاوێری کەسە هێرشکارەکان دەردەکەون و ناسراونەتەوە
دکتۆر بەختیار ئەمین بارام، بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند: دوو کەس کە خەڵکی باکوری کوردستانن و سەر بە گروپێکی ئیسلامین، هێرشیان کردوتەوە سەر ماڵەکەم لە لە دانیمارک.
ئەو دکتۆرە کوردە ئاماژەی بەوەشدا: ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە لە کامێرای چاوێری ماڵەوە دەرکەوتوون و دەناسرینەوە، زانیویانە کەس لەماڵەوە نیە تێکیانداوە و بەشێک لە کەرەستەکانی خانوەکەیان بردوە.
دکتۆر بەختیار ئەمین بارام یەکێکە لە پزیشکە دیارەکانی کوردستان، بەر لە چەند مانگێک لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی چووەتە غەززە بۆ گەیاندنی هاوکاری پزیشکی بە لێقەوماوانی غەززە، پاش گەڕانەوە لە غەززە و بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنی کە تێیدا باسی لەوەکرد کە سەرکردەکانی حەماس لەناو نەخۆشخانەکاندا خۆیان دەشاردەوە و هەروەها خەڵکی غەززە ڕقیان لە کوردە، هێرشێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کرایە سەر، واپێدەچێت چوونە سەر ماڵی دکتۆر بەختیار لە دانیمارک درێژکراوەی هێرشەکانی پێشووتر بێت.