پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: 80 کەس لە ماوەی قەدەغەی راوەماسیدا دەستگیرکراون

  2024-06-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای سێ مانگ و 15 رۆژ قەدەغەی راوی ماسی هەڵگیرا، لەو ماوەیەدا تیمەکانیان 80 کەسیان لەسەر راوکردنی ماسی دەستگیرکردوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی سێ مانگ و 15 ڕۆژە قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیەندراوە لەو کاتەدا ئەفسەر و کارمەندانیان لەوسنورانەی چەم و ڕوبار و دەریاچەی هەیە  بەوپەڕی توانا بەشەو و بەڕۆژ ئەرکی پاراستنی سامانی ماسییان گرتە ئەستۆ و لەو ماوەیەدا چەندین چالاکیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت، داواکارن لە هاوڵاتیان بەگشتی و ڕاوچیانی ماسی بەتایبەتی پابەندبن بە ڕێنماییەکان و ئاگاداربن لەوەی لە هەموو کات و ساتێکدا ڕاوکردنی ماسی بەبەکارهێنانی (ژەهر، کارەبا، تەقەمەنی) قەدەغەیە و بەکارهێنەرانی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئاماری چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی قەدەغەکردنی راوی ماسی بەمشێوەیەیە:
80کەس لەسەر ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کراون.-
674 شەش سەد و حەفتا و چوار تۆڕی قەبارە جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە .
-نزیکەی 1500 یەک هەزار و پێنج سەد ماسی ڕاوکراو دەستی بەسەردا گیراوە .
– سەدان ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکرانەوە و دوبارە خراونەتەوە ناو دەریاچە و ڕووبارەکان .
-17 حەڤدە بەلەمی هەمەجۆر دەستی بەسەردا گیراوە .
-23 بیست و سێ سەوڵ دەستی بەسەردا گیراوە .
-4 چوار چووپ دەستی بەسەردا گیراوە .
-دوو ماتۆڕی بەلەم دەستی بەسەردا گیراوە .
-دە شەداو دەستی بەسەردا گیراوە .
32 سی و دوو قولاپ دەستی بەسەردا گیراوە .
2 دوو مۆلیدە و 30 سی مەتر وایەر دەستی بەسەردا گیراوە .
هەشت ماتۆرسکیل دەستی بەسەردا گیراوە .
شەش ئۆتۆمۆبیل دەستی بەسەردا گیراوە .
سێ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و 86 فیشەکی کڵاشینکۆف دەستی بەسەردا گیراوە .
نیوکیلۆ ژەهر دەستی بەسەردا گیراوە .

 

 
 


ڕیکلام