شاندێكی هەرێم بۆ پرسی بودجە و موچە سەردانی بەغدا دەكات

  2024-07-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیاند، بڕیارە سبەی شاندێک بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغداد بکات و لەو سەردانە لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی بەغداد بکات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند، لە سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت، ئەگەر تەواوبێت سبەی ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغداد دەکات لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی چاودێریی دارایی عێراق دەکرێت.

رۆژی 9ـی تەمموز دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی کارەبا، هێشتا فەرمانبەرانی ئەو دوو دامەزراوەیە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

 
 


ڕیکلام