بەپێی کارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەکات
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە: رۆژی چوار شەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پێنجەم تەوەری دانیشتنەکە، تایبەت بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، ژمارە (٢٧) بۆ ساڵی (٢٠١٦)، کە لەلایەن لیژنەکانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری و مافی مرۆڤەوە پێشکەشکراوەو, لە دوو مادە پێکدێت.
یاسای لێبوردنی گشتی، بێ کێشە و گرفت تێپەڕنابێت، یەکێکە لەو یاسایانەی ماوەی چەند ساڵێکە مشتومڕی توندی لەنێوان پێکهاتەی سوننەو شیعە دروستکردووە، سوننەکان هێزە شیعیەکان بە دروستکردنی بەربەست بۆ تێپەڕاندنی یاساکە تۆمەتباردەکەن و دەڵێن ئاستەنگ بۆ ئازادکردنی هەزار زیندانی سوننە دروستدەکەن، کە لەسەروبەندی ئازادکردنی ناوچە سوننیەکان لەدەستی داعش، لەسەربنەمای هەواڵدەری نھێنی دەستگیرکراون و لەژێر ئەشکەنجەو فشاردا دانپێدانیان لێوەرگیراوەو سزادراون، لەبەرامبەر شیعەکان تێبینیان هەیە لەسەر یاساکەو، پێیانوایە پەسەندکردنی یاساکە دەبێتە هۆی ئازادکردنی زۆرێک لەوانەی دەستیان هەیە لەڕشتنی خوێنی هاوڵاتیان عێراق.
بڕیاردان لە یاسایی لێبوردنی گشتی پێشتر لەسەرو بەرندی پێکهێنانی حکومەتەکەی سودانی رێکەوتنی لایەنەکانی لەسەر کراوە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەری تاوەکو ئێستا نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە