میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ڕۆژی ١٤ مانگی تەمووز، ٤٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کە لەنێویاندا زرێپۆشی برادلی هەیە لە ڕێی دەروازەی ئەلوەلیدی نێوان عێراق-سوریا گەیشتونەتە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە ئەو زرێپۆشانە جیا لە چەک، سیستمی بەرگری ئەڤێنجەری ئەمریکیان هەڵگرتبوو
میدیا تورکییەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە ئەم سیستمە ڕادەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەکرێت بۆ بەرگری لە هێزەکە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا.
پێشتر ئەمریکا هەمان سیستمی بەرگری بە هەمان ڕێژە بۆ ئۆکراینا ناردووە بە مەبەستی بەکارهێنانی دژ بە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا، کە توانیویەتی تۆڕێکی بەرگری ئاسمانیی بۆ پاراستنی ناوچە مەدەنییەکان دروستبکات.