مایکڵ ڕۆبن، نوسەر و توێژەری ئهمهریكی دەڵێت، ئامانجی ھێرشەکانی تورکیا لەھەرێمی كوردستان فراوانخوازییە و دەیەوێت ھاوشێوەی سوریا بەشێک لەخاکی عێراقیش کۆنتڕۆڵ بکات.
مایکڵ ڕۆبن، لە وتارێکدا رەخنەی لە سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر لەشکرکێشەکانی تورکیا بۆسەر ھەرێمی کوردستان گرتووە و ئەوەی خستوەتەڕوو، نەرمی نواندنی بەغداد زیان بە یەکێتی خاکی عێراق دەگەیەنێت.
دەشڵێت، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا فراوانخوازییە و دەیەوێت ھاوشێوەی قوبرس و سوریا، بەشێک لە خاکی عێراقیش کۆنتڕۆڵ بکات.
باسی لەوەشکردوە، پێویستە عێراق درک بەوە بکات کە تورکیا لەڕووی سەروەرییەوە لە ئێران بۆ وڵاتەکەی مەترسیدارترە، چونکە ئەگەر تاران ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و کاریگەریدانان لەسەر سیاسەتی حکومەتی عێراق بدات، ئەوا تورکیا ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراق و دابڕاندنی بەشێک لە خاکەکەی بۆ خۆی دەدات.