نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی دەرکردووە

  2024-07-31  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سێ بەرپرسی ئێرانی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیان راگەیاندووە، کە عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای ئێران فەرمانی داوە راستەوخۆ لە ئیسرائیل بدرێت وەک وەڵامێک بۆ كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمانی داوە بە لێدانی راستەوخۆی ئیسرائیل وەک وەڵامێک بۆ كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە ناوجەرگەی تاراندا.
رۆژنامەکە لە زاری سێ بەرپرسی ئاگاداری ئێرانییەوە رایگەیاندووە، خامنەیی فەرمانەکانی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا دەرکردووە.
دەشڵێت، لەئێستادا فەرماندە ئێرانییەکان پلانی ئەنجامدانی هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆسەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە دەوروبەری تەلئەبیب و حەیفا دادەڕێژن.
نیویۆرک تایمز راشیگەیاندووە، خامنەیی فەرمانی بە سوپای پاسداران و سوپای ئێرانی کردووە پلانێک بۆ هێرش و بەرگریکردن دابنێن لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگەکەدا.
 
 
 
 


ڕیکلام