ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی كرد

  2024-08-04  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی كرد، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، لێبوردنەكە بەمەرجی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای باری كەسێتییە و بەهیچ شێوەیەكیش هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی كرد، لەبارەی پرۆژەیاساكە، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: هەموارەكە یەك ماددەیە ئەویش زیادكردنی پێناسەی تاوانی ئینتمایە بۆ گروپە تیرۆریستییەكان لە مادەی (٤) بڕگەی دووەم.

 ئاماژەی بەوەشكرد، یاساكە 16 مادەیە، 13 تاوان بەدەركراوە لەوەی لێبوردنی گشتی بیگرێتەوە، یاساكەش بەهیچ شێوەیەك هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

دەشڵێت، هەمواركردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی، بەمەرجی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای باری كەسێتییە، كە لەعێراقدا هەزاران كەس لە سوننە بەناوی تیرۆرەوە حوكمدراون، كە غەدرێكی گەورەیەو شیعە ڕێگرە لەیاسای لێبوردنی گشتی.

 

 


ڕیکلام