ئەمریکا، خەمیس خەنجەری خستە لیستی سەرکردە سزا دراوەکان

  2024-08-10  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، خەمیس خەنجەر سەرۆکی پارتی سیادە و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانى پێکهاتەى سوونە دەخاتە لیستی ئەو کەسایەتی و قەوارانەی کە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا قەدەغەکراوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمریکا خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی خستە نێو لیستی ڕەشەوە و هەموو مامەڵەیەکی لەگەڵدا قەدەغە کرد.

بەپێی بەڵگەنامەکە، دەست دەگیرێت بەسەر هەموو ئەو سەروەت و سامانەی لەئەمریکا یاخوود لەبانکەکانی ئەمریکایە بلۆک دەکرێت، جارێکیتر بۆی نییە لەسیستمی دارایی ئەمریکاش سوودمەند بێت.


ڕیکلام