خۆراکە باشەکان بۆ جگەر

  2024-08-15  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دکتۆرە ئاواز قادر چەند ڕێنمایەک لەسەر ئەو خۆراکەنە دەخاتەڕوو کە بەسودن بۆ نەخۆشیەکانی جەگەر بەپێێ رێنمایەکانی ئەم خواردنانەی خوارەوەی دایریکردوە


* شۆفان:
یارمەتیدەرە بۆ کاردرنی جگەر بەشێوەیەکی باشترو رزگاربوون لەھەندێک چەوری زیادە و چەوری وورگ و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی جگەر.

* توو:
ماددەی بولیفینولی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەتووشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر کەزۆرینەی جار ئەو نەخۆشیانە پەیوەندی هەیە بە قەڵەویی و رێژەی بەرزی کۆلیسترۆل.

* سەوزەوات:
بەسوودە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی جگەر بەتایبەت برۆکلی و سپێناخ کەماددەی دژەئۆکسانی بەهێزی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جگەر بەشێوەیەکی تەندروست کاربکات.

* قاوە:
خواردنەوەی دوو بۆ سێ کوپ قاوە لەرۆژێکدا پارێزگاری لەجگەر دەکات لەو زیانانەی بەھۆی خواردنەوەی کحول و سیستمی خۆراکی تانەدروستەوە دروست دەبێت و هەروەها مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی جگەر کەمدەکاتەوە.

* چای سەوز:
ماددەی دژەئۆکسانی تێدایە بەناوی کاچین کەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی و هەروەها تووشبوون بەهەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە لەوانە شێرپەنجەی جگەر.

ئەو خۆراکانەی زیان بەجگەر دەگەیەنن و پێویستە دووربکەوینە لێی:

- خۆراکە چەورەکان:
بەکارهێنانی ئەو جۆرە خۆراکانەی برێکی زۆر چەوری تێری تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی بەربەست لەکاکردنی جگەر بەشێوەی تەندروست و بەتێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی جگەر.

- شەکر:
زیادەڕەویی لەبەکارهێنانی شەکر بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ وادەکات جگەر رێژەیەکی زۆر چەوری بەکاربهێنێت و نەخۆش بکەوێت، چونکە بەشێک لەئەرکی جگەر بریتیە لەگۆڕینی شەکر بۆ چەوری.

- خوێ:
جەستە پێویستی بەخوێیە بەڵام بەبڕێکی زۆر نا و بەکارهێنانی خوێی زۆر لەناو سیستمی خۆراک دەبێتە هۆی تێکچوونی جگەر.

کحول.
خواردنەوەی مادەی هۆشبەر و کحولیەکان زیانێکی زۆر بە جگەر دەگەینێت.


ڕیکلام