لیژنەی ئارامیی سلێمانی چهند بڕیارێكی سهبارهت به ههڵمهتی بانگهشهی ههڵبژاردن بۆ پهرلهمانی كوردستان دهركرد، "هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن بن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و بانگەشەیەک لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا ناکرێن".
بەگوێرەی نووسراوێکی لیژنەی ئارامیی سلێمانی بڕیاردراوە، هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن بن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و هیچ دامەزراوە و کەلوپەل و توانستێکی مرۆیی، ماڵیی، دارایی و لۆجیستی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و لە بەرژەوەندی هیچ بەربژێر، لیست، قەوارە و هاوپەیمانێتییەک بەکارنەهێنرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، ، هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و بانگەشەیەک لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا ناکرێن و لە کاتی دەوامی فەرمییدا هیچ کارمەندێک مافی بانگەشەکردنی نییە.
باس لەوەشکراوە، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی جەماوەرییی لەو شوێنانەدا ناکرێت کە هاتووچۆی گشتی و نەزمی گشتی رادەگرن، شوێنی تایبەت بە بانگەشە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دیاریدەکرێن.