سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وه‌ك نوێنەرانی یەکێتی به‌زووترین كات لەبەغدادەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتین.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "په‌یامی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به هه‌ژماری من و پشتیوانی ته‌وتین، په‌یامێكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه بابه‌تی ته‌وتینی مووچه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت له‌لایه‌ن بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه مووچه ته‌وتین بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ تێكڕ‌ای مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌م گه‌ره‌نتی زیاتره‌و هه‌م بڕ‌یاری دادگای فیدراڵییشه كه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت".
ئاماژە بەوەشدەکات، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت به بیانوی جیاجیا ته‌وتین دوابخات، له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت بكرێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك تانه له‌پرۆسه‌كه بدات كه ژێر هه‌رناوێكدا بێت ئامانج لێی نه‌كردنی ته‌وتین بێت بێگومان ده‌یباته‌وه.
دەشڵێت، " ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌لی كورد و نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق له‌دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی جدی تر كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌زووترین كات لقی بانكه فیدراڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ته‌وتینكردنی مووچه‌خۆران بكه‌ن، چونكه ته‌وتین ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ مووچه‌خۆران و هاوكات مافی ره‌وای خۆشیانه كه ته‌وتین بكه‌ن نه‌ك هه‌ژماری من".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند:"جێگره‌وه‌ی هه‌ژماری من، بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدڕ‌اڵییه كه ده‌بێت ته‌وتین جێبه‌جێبكرێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پشتگیری ئه‌م بڕ‌یاره ده‌كات و ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،" ئه‌گه‌ر پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان دروست نه‌كردایه، ده‌مێك بوو مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكییان ده‌بوو، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراق دیاریی كردوه بۆ ته‌وتین كردنی مووچه خۆران كه كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵه ده‌توانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌جێبگه‌یه‌نرێت".