لە هێرشەکەی سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا، کە لەلایەن سێ چەکدارەوە ئەنجامدرا، سێ کەس کوژران و 14 کەسی دیکەش بریندارن
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر دکۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا، سێ كه‌س كوژران و 14 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو كه‌س هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا كه ژن و پیاوێك بوون و له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیشدا هه‌ردووكیان كوژراون، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی وردیش لە ڕووداوەکە ده‌ستیپێكردوه