سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئیدانه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان ده‌ستپێشخه‌ری بكات و بیه‌وێت زه‌مینه بۆ سیاسه‌ت خۆش بكات، ئێمه به هه‌موو هێزمانه‌وه پشتیوانی ده‌بین.
سەڵاحەدین دەمیرتاش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگەیاند، "ئێمه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئیدانه ده‌كه‌ین، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی كه‌سوكاری ئەوانە دەکەین کە گیانیان له‌ده‌ستداوه، و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
ده‌میرتاش ئاماژەبەوەکردووە "ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی به خوێن هه‌وڵی راگرتنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له ڕێگه‌ی قسه‌كردن و دیالۆگ و سیاسه‌ته‌وه ده‌دات، پێویسته بزانێت ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان ده‌ستپێشخه‌ری بكات و بیه‌وێت زه‌مینه بۆ سیاسه‌ت خۆش بكات، ئێمه به هه‌موو هێزمانه‌وه له پشتیه‌وه ده‌بین".
ده‌شڵێت،"هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ئاشتییان ده‌وێت سه‌ركوت بكرێت، گرنگ نییه ئاشتی له كێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".